12/4/2020 08:37 PM

هەناردەكردنی مریشك لەهەرێمەوە بۆ ناوچەكانی عیراق دەستپێدەكاتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاندووه: بڕیاردراوە بە ڕەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق دوای ئەوەی لە پێداویستی بازاڕی ناوخۆيیمان زیاد دەبێت.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی روبەڕووی پڕۆژە كشتوكاڵیيەكانمان دەبنەوە، بەتایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا بە ڕەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خواروی عیراق دوای ئەوەی لە پێداویستی بازاڕی ناوخۆیيمان زیاد دەبێت.

روونیشیكردوەتەوە: ئەمەش بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیان وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا، بۆ ئەو مەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كارئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پڕۆژەكان.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی وەزیری ناوخۆو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەكات بۆ هەماهەنگی كردنیان لەگەڵیاندا.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved