سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان و دروستبوونی مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان له لایه‌ك و له لایه‌كی تریش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه زیانێكی زۆری له كه‌رتی ئابووری به‌شێكی زۆری وڵاتان داوه، به‌ڵام هاوكات بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناو ئه‌و رێكارانه‌ی دژی گیراونه‌ته‌به‌ر رێگه خۆشكه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی سروشت هه‌ناسه‌یه‌كی ئازاد بدات و به‌رگی هه‌وا له گازه ژه‌هراوی و پیسه‌كان تا راده‌یه‌ك پاك ببێته‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دارستانه‌كانی وڵاتی به‌لجیكا له به‌هاری ئه‌مساڵدا به شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان گه‌شاوه‌ته‌وه‌و چاودێران و شاره‌زایانی بواری كشتوكاڵی و رووه‌ك ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی كۆرۆناوه هاووڵاتیان له‌نێو ماڵه‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه‌و سه‌ردانی ناوچه سروشتییه‌كان ناكه‌ن، هه‌رئه‌وه‌ش بۆته هۆكاری گه‌شانه‌وه‌ی دارستان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure