17/4/2020 07:53 PM

سوودەكانی خواردنەوەی ئاوى لیمۆ

د.یەلینا كالان شارەزا لەبواری خۆراك دەڵێت: خواردنەوەی ئاوى لیمۆ دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و خاوێنكردنەوەی جەستە لە مادە ژەهراوییەكان.

یەلینا لەپێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستیگرام نووسیویەتی:  لەوكاتانەی كە گەدە خاڵییە، ئاوى لیمۆكە هانی گەدە دەدات زەرداوێك دەربكات، ئەگەر گەدە پاشماوەی خۆراكی تێدا مابوەوە، ئەوا لیمۆو زەرداوەكە پێكەوە یارمەتیدەر دەبن بۆ هەرسكردنی ئەو پاشماوەیە.

هەروەها خواردنەوەی ئاوى لیمۆ یارمەتی ریخۆڵە دەدات لە خاوێنبوونەوی لە مادە ژەهراوییەكان. وەك دەزانین كۆئەندامی هەرس هەتا خاوێن بێت، كرداری دابەزینی كێش كاریگەرتر دەبێت.

خانمی پسپۆڕی خۆراكەكان وتوشیەتی: ئاوى لیمۆ رۆڵی هەیە لە باشكردنی دۆخی  پێست و توێكڵی پێست، لەبەرئەوەی ئاوى لیمۆ  ژمارەیەك جۆری ڤیتامین و مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە كە یارمەتی باشكردنی دۆخی پێست و نەرمونیانی توێكڵی پێست دەدەن، هەروەها پیربوونی پێست هێواش دەكات. یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە چرچولۆچییە وردەكان، هەندێك كاری تایبەت بە پێویست نازانرێت.

ئەو پسپۆڕەی خۆراك ئاماژە بەوەش دەكات كە ئاوى لیمۆ دەبێتە مایەی باشكردنی باری تەندروستی ماسوولكەكان، لەبەرئەوەی  ئاوى لیمۆ جەستە لە بۆریك ئەسید پاكدەكاتەوە، لەگەڵ بەرەو هەڵكشانی تەمەن و بەرنامەی ناتەندروستی خۆراك، ئەگەر هەیە لەنێو ماسوولكەكاندا كۆببێتەوەو ببێتە هۆی هەوكردن.

یەلینا دەشڵێت: خواردنەوەی ئاوى لیمۆ بەرگری لەش زیاد دەكات، قەرەبووی بڕی ڤیتامین C تیاچوو دەكاتەوە، سەرئەنجام یارمەتی لەش دەدات بۆ بەرگری لە ڤایرۆسەكان. لەبەرئەوەی پێكهاتەی ئەم خواردنەوەیە پۆتاسیۆمیشی تێدایە، ئەوا باڵانسی ئاو و خوێ‌ لە جەستەدا باشدەكات.

هاوكات ئەو شارەزایەی بواری خۆراك لە بەكارهێنانی ئاوى لیمۆدا هۆشداری  ئەداتە ئەوانەی كە گرفتیان لە گەدەو ریخۆڵەیاندا هەیە، وە یان هەستیارییان لە خواردنی لیمۆدا هەیە. هۆشداریش ئەدات لەزۆر بەكارهێنانی ئاوى لیمۆ كە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە مینای ددانەكان، بۆیە دەبێت دوای خواردنەوەی كوپێك لە ئاوى لمیۆ، ددانەكان جوان بشۆرێن و پاكبكرێنەوە.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved