له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمدا هاتووه، كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات ده‌ست به ئیشوكاری چاككردنه‌وه ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌دا كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه: ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات ده‌ست به ئیشوكاری چاككردنه‌وه ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌دا كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌كات. ئاگاداری هاونیشتمانیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ینه‌وه كه له كاتژمێر 12ی شه‌وی رێكه‌وتی 20/4/2020 كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات هه‌ڵده‌ستێت به ئیشوكاری چاككردنه‌وه‌و چاكسازیی له كێڵگه‌كانی كۆرمۆری غازی؛ به‌مه‌ش به‌بڕی 130 مه‌ق مه‌ق به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵكه‌گان كه‌مده‌بێته‌وه‌و توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش به‌بڕی 750 - 800 مێگاوات كه‌مده‌كات. ئاگاداری به‌ڕێزتان ده‌كه‌ینه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و كۆنترۆڵی كاره‌بای پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو وێستگه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌هه‌وڵدا ده‌بن تاوه‌كو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌با رێكبخه‌نه‌وه‌و كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان هه‌بێت. وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure