24/4/2020 08:33 PM

راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان درێژكرایەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئاگاداریيەكدا درێژكردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی تا 22ی ئایار دووپاتكردەوە.

لەو ئاگاداریەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا هاتووە: لە ئاگادارینامەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تــا ٢٠٢٠/٥/٢٢ درێژكردەوە.

روونیشكراوەتەوە: ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سورو سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوه.

ئاماژە بەوەش دراوە: ‌دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی لە چوارچێوەی بەرگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
 

خاك - بەشی پەیوەندییە گشتیەكان و ڕاگەیاندنی  فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved