25/4/2020 10:30 PM

لێخۆشبونی گومرگ لەسەر کاڵاکان هەڵگیرا

گومرگی هەرێم رایگەیاندووه: لێخۆشبوونی گومرگ لەسەر بەرهەم و کاڵا هاوردەکراوەکان هەڵدەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند: سەرجەم لێخۆشبوونەكانی گومرگ بۆ كاڵاو بەرهەمە هاوردەکراوەکان، بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوەو شوێن و بەھەر یاساو بڕیارێك بێت راگیرا.

ئاماژە بەوەش دراوە: ھەر كاڵاو بابەتێك كە ھاوردە دەكرێت، لێخۆشبوونیان بۆ نەكرێت و دوای بەدواداچوونی پێویست و گومرگ كردن، دەكرێت رێگەی پێبدرێت بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved