ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌باره‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و رۆژوگرتن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی كۆرۆنان فه‌توای نوێی ده‌ركرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، دوای گفتوگۆ‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئایا له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌ندازه‌ی زه‌كات نیێاب به زێڕ یان به زیو ته‌خمین بكرێت، به زۆرینه‌ی رای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بڕیاردرا كه به زێڕ ته‌خمین و دیاری بكرێت. به گوێره‌ی فه‌تواكه‌ش بڕی ئه‌ندازه‌ی (نیصاب) زه‌كات به دیناری عیراقی له ئێستادا به (پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دینار) مه‌زنده ده‌كرێت. واته هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دینار پاره‌ی هه‌بێت به دانراوی، یان به مه‌عروزاتی تیجاری و ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه ئه‌وا پێویسته له هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (بیست و پێنج هه‌زار دینار) زه‌كات بدات واته چل یه‌كی ئه‌ندازه‌كه. له باره‌ی بڕی سه‌رفیتره‌ش، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بڕی ئه‌ندازه‌ی سه‌رفیتره‌ی دیاریكردووه، كه بۆ هه‌ر كه‌سێك (دوو هه‌زارو 500 دیناری عیراقی)یه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتوه‌ته سه‌ر پێویسته بۆ هه‌ر رۆژێك (دوو هه‌زارو 500 دیناری عیراقی) بدات به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی سه‌رفیتره، كه بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان (75 هه‌زاردینار) عیراقی ده‌كات. سه‌باره‌ت به رۆژووگرتن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی كۆرۆنا بوون، فه‌توا دراوه كه به‌رۆژوو نه‌بوون به‌هۆی ترس له كۆرۆنا قبوڵ نییه. له درێژه‌ی فه‌تواكه‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه به‌م دوو مه‌رجه ده‌توانن به رۆژوو نه‌بن. یه‌كه‌م: نه‌خۆشییه‌كه پشتڕاست كرابێته‌وه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆر. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پزیشكانی پسپۆڕ رایانگه‌یاند: توشبووه‌كه به‌هۆی رۆژووگرتنه‌وه ته‌ندروستی خراپتر ده‌بێت، یان رۆژووه‌كه ده‌بێته هۆی دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌بێت تووشبووه‌كه دوای چاكبوونه‌وه‌ی رۆژووه‌كان بگرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure