26/4/2020 08:54 PM

له‌ ڕه‌مه‌زاندا پێست و نینۆكه‌كانت له‌ وشكبوونه‌وه‌ بپارێزه

له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا زۆربه‌ی تاكه‌كان به‌هۆی به‌ڕۆژوو بوون و نه‌خواردنی بڕی پێویست پرۆتین و ڤیتامین و تێكچوونی كاتی ژه‌مه‌كانی خواردن، نینۆكیان ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت و زه‌رد ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێستی ده‌وروبه‌ری نینۆكیش وشك ده‌بێته‌وه‌.

له‌ بابه‌تێكدا ڕێنمايی كراوه‌ تاوه‌كو بتوانرێت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا پێست و نینۆكتان له‌ وشكبوونه‌وه‌ بپارێزن و به‌ جوانی و سه‌رنجڕاكێشی بمێنێته‌وه‌.

ده‌بێت ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌وان یان كاتی ڕۆژوو شكاندن ده‌یانخۆیت، بڕێكی باش له‌ ڤیتامینه‌كان و پرۆتین و كانزاكان بۆ جه‌سته‌ت دابینبكات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام زه‌یتی زه‌یتون یان جۆره‌ كرێمێكی تایبه‌ت به‌پێی جۆری پێستت به‌كاربهێنیت تاوه‌كو له‌ وشكبوونه‌وه‌ بیپارێزیت.

شیرو به‌رهه‌مه‌ سپییه‌كان زۆر بخۆ تا كالسیۆم و زینك و ڤیتامین B12 بۆ جه‌سته‌ت بڕێكی پێویست دابین ببێت، هه‌روه‌ها جۆره‌كانی گۆشت به‌گشتی بخۆ وه‌كو ماسی و مریشك و ئاژه‌ڵ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی گرنگی به‌ خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كان بده‌، برۆكلی و ڤستامین A و جۆره‌كانی سه‌وزه‌و میوه‌ش نابێت له‌بیربكرێت.

خاك - لانه‌ كاشان
س: سيدتى




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved