29/4/2020 11:26 PM

له سلێمانی ئاسایش دەست بەسەر سەدان پاكێت دەرماندا دەگرێت

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەستيان بەسەر 665 پاكێت دەرمانی  قاچاخدا گرتووە.

لە نووسراوێكی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیيەكانی ئاسایشی سلێمانیدا  هاتووە: هێزەكانی ئاسایشی ناڵپارێز توانیان لە سنوری گوندی جۆمەرەسی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز, دەستبگرن بەسەر بڕی 665 پاكەت حەبی پزیشكی كە ویستراوە بە شێوەی نایاسایی و بە قاچاخ و دوور لە پشكنينی و وەرگرتنی ڕەزامەندی كوالیتی كۆنتڕۆڵ و ڕێكارە تەندروستیيەكان بهێنرێنە هەرێم. 

روونیشكراوەتەوە: سەرجەم دەرمانەكان دەستیان بەسەردا  گیراوە.


خاك - راگەیاندن و پەیوەندیيەكانی ئاسایشی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved