3/5/2020 02:37 PM

ناسا دەزگای هەناسەدانی دەسکردی بەرهەمهێنا

ناسا جگە لە کەلوپەلی پەیوەندیدار بە گەشتی بۆشایی ئاسمان، زۆر بە دەگمەن روو لە بەرهەمهێنانی کەرەسەی دیکە دەکا. بەڵام لە قەیرانی کۆرۆنادا بڕیاری دا دەزگای هەناسەدانی دەسکرد بەرهەم بهێنێت بۆ ئەوەی بەشێک لە کەموکووڕییەکان قەرەبوو بکات. ئەم دەزگایە لەلایەن رێکخراوی خواردن و دەرمانی ئەمریکا (FDA)ـەوە مۆڵەتی پێدراوە بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەکان کەڵکی لێ وەربگیرێت.
ناسا ئەم دەزگایەی لە ماوەی 37 رۆژدا دروست کرد و رەوانەی FDAـی کرد بۆ ئەوەی مۆڵەت وەربگرێت. ئەم ڤێنتیلاتۆرە بەنیسبەت مۆدێلەکانی دیکە سادەترە و بەکارهێنانەکەی ئاسانە. رێکخراوی خواردن و دەرمانی ئەمریکا گوتوویەتی لەئێستا ئەتوانین لەم دەزگایە کەڵک وەربگرین، بەڵام هێشتاش بەشێک لە قۆنا‌غەکانی پێدانی مۆڵەتی فەرمی تێپەڕ نەکردووە.
ناوی ئەم ڤێنتیلاتۆرە "VITAL"ـە و بەنیسبەت مۆدێلەکانی دیکە تایبەتمەندیی زۆر بەرچاوتری هەیە. هەر بۆیە دەکرێ بە خێرایی دروست بکرێت و تێچووی دروستکردنەکەشی کەمترە. یەکێک لە ئەندازیارانی ناسا سەبارەت بە دەزگایە دەڵێ: "ئێمە ئەو تواناییەمان هەیە کە گیانی مرۆڤەکان رزگار بکەین. ئەو مرۆڤانەی دەیانناسین هەموو دۆست و خزم و جیران و بنمەماڵەی ئێمەن."

 

سەرچاوە: cnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved