لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی زیادو كه‌مكردنی كێشدا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانیش له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت، مه‌ترسی ئه‌وجۆره ده‌رمانانه ئاشكرا ده‌كات. د.كاردۆ وه‌هبی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ ئه‌و شوێن و دوكان و بازاڕانه‌ی كه ده‌رمانی نایاسایی و قاجاخ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن، لیژنه‌كه له پێشانگاكانی سابات، ده‌ستی به‌سه‌ر بڕیكی زۆر ده‌رمانی زیادو كه‌مكردنی كێشدا گرتووه. وتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوكان و پێشانگاكان كاری فرۆشتنی ده‌رمان ده‌كه‌ن، خاوه‌نی هیچ پسپۆڕیه‌ك نین له بواری پزیشكیداو هه‌روه‌ها ئه‌وجۆره ده‌رمانانه‌ی به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنی دیار نیه‌و به كوالێتی كۆنترۆڵدا نه‌ڕۆیشتون و نازانرێت تا چه‌ند شیاوی به‌كارهێنانه. وتیشی: داواكارم له هاووڵاتیان خۆیان به‌دووربگرن له كڕینی ئه‌مجۆره ده‌رمانانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ مادده له پێكهاته‌كه‌یدایه ده‌بێته هۆی دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌رانی، بۆیه پێویسته ئه‌مجۆره ده‌رمانانه له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا به‌كاربهێنرێت و له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر. روونیكرده‌وه: پێویسته ده‌رمان ته‌نها له ده‌رمانخانه‌و شوێنه فه‌رمییه‌كان به چاودێری پزیشكی ده‌رمانساز به هاووڵاتیان بفرۆشرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێنمایی چۆنیه‌تی و كاتی به‌كارهێنانی به شێوه‌یه‌كی دروست به نه‌خۆشه‌كان ده‌درێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌ران دروست ناكات. نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كه هاوكات پزیشكی ده‌رمانسازه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیقامی سلێمانی، پێشانگاكانی سابات له كاسۆمۆڵی شاری سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو ئارایشتگا داده‌خات. شاتۆ حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی ژوری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه هه‌ردوو ئارایشتگای ئیلاف و گوڵی مینا له شاری سلێمانی داده‌خات. وتی: به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی به ئارایشتگاكان دراوه بۆ كاركردن، پێوسته شه‌وان شوێنه‌كه‌یان دابخه‌ن و كاری تێدا نه‌كرێت، به‌ڵام هه‌ردوو ئارایشتگاكه سه‌رپێچیان كردووه‌و شوێنه‌كه‌یان كراوه بووه بۆ رازاندنه‌وه‌ی خانمان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه. وتیشی: یه‌كێكیتر له رێنماییه‌كانی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان، لابردنی كورسی میوان و چاوه‌ڕوانییه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ردوو ئارایشتگای ئیلاف و گوڵی مینا كورسی چاوه‌ڕوانیان لانه‌بردووه. روونیكرده‌وه: به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ژوری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی شاری سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه بۆ جێبه‌جێكردن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو ئارایشتگای ئیلاف و گوڵی مینا داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure