8/5/2020 03:01 AM

سەردانی ئۆنلاینی مۆزەخانەی لەندەن

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەرچی نەخۆشخانە و بنکەی پزیشکییەکانی قەرەباڵغ کرد، بەڵام بووە هۆی داخرانی دووکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان. لەم نێوەندەدا لەوانەیە کەمتر کەسێک بیری لای مۆزەخانە و گەلەرییە هونەرییەکان بێت کە بە هۆی ئەم پەتایەوە دەرکاکەیان قەپات کراوە. بەڵام تەکنەلۆژیا بە هاواری ئەم خەزێنە هونەرییانەوە هاتووە و دەرفەتێکی نوێی بۆ تامەزرۆیانی هونەر دابین کردووە. هەر بۆیە گووگڵ بە هاوکاری مۆزەخانەی لەندەن ئەم هەلەیان رەخساندووە کە هۆگرانی هونەر بتوانن بەشێوەی ئۆنلاین سەیری بەرهەمە هونەرییەکان بکەن. هەڵبەت بەپێی هەندێک سەرچاوە ئەم دەرفەتە کاتییە و لەگەڵ کرانەوەی مۆزەخانەکان ئەم بابەتە نامێنێت. ئێوەش دەتوانن یەکێک لەو هەزاران کەسە بن کە بەم شێوەیە سەردانی مۆزەخانەی لەندەن دەکەن.

بۆ سەردانی مۆزەخانەکە ئێرە کلیک بکەن

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved