مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران و لێپرسراوانی حكومی و سه‌رمایه‌دارانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاندووه: سه‌رباری ئه‌و دۆخه كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه هاتۆته ئاراوه، هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت به‌رده‌وامه بۆ خێزانه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌تیش له ویلایه‌تی ئایوا. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا، وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاندووه: 14 كارگه‌ی گۆشت له‌قوتوونان خراونه‌ته‌وه‌كار كه دووانیان له ولایه‌تی ئایوان-ن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure