بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی جوتیارانی كوردستان كردووه‌و رایگه‌یاندووه، له ئێستادا له وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌شێكی به‌رهه‌می ناوخۆیداین، گله‌یيه‌كانتان له‌سه‌ر نزمی نرخ مافێكی ره‌وای خۆتانه له به‌نده‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆتان، ئه‌ركمانه گوێتان لێبگرین و سه‌رنجه‌كانتان ره‌چاو بكه‌ین و پارێزه‌رتان بین، هه‌روه‌ها باسی چه‌ند بڕیارێكی گرنگی كردووه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران و به‌رهه‌می ناوخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه ده‌كراوه. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه: جوتیارانی ئازیز سڵاوتان لێبێت و تاعه‌ت و رۆژوتان قبوڵ، له ئێستادا له وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌شێكی به‌رهه‌می ناوخۆیداین، گله‌یه‌كانتان له‌سه‌ر نزمی نرخ مافێكی ره‌وای خۆتانه له به‌نده‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆتان، ئه‌ركمانه گوێتان لێبگرین و سه‌رنجه‌كانتان ره‌چاو بكه‌ین و پارێزه‌رتان بین. جوتیاران له 2020/3/10، نوسراومان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كردووه لیستی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان كه قه‌ده‌غه‌ن یا باجیان له‌سه‌ره بۆمان ناردوون. تایبه‌ت به كودی (كوله‌كه، كوله‌ند) له 15/4 تاوه‌كو 15/11 بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 400 دینار باجمان له‌سه‌ر داناوه ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد باجی زیاتریش ده‌خه‌ینه سه‌ر. كه‌ره‌نتینه‌كانمان له ده‌روازه‌كان، فه‌رمانبه‌رانمان له عه‌لوه‌كان و لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ راسپاردوون وردتر و جدی تر چاودێری به‌رهه‌می قه‌ده‌غه‌كراو بكه‌ن. رۆژانه چاودێری نرخی سه‌وزه و میوه ده‌كه‌م، ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌یوه‌ندیم به سه‌رجه‌م عه‌لوه‌كان كردووه كه ئایا كودی هاورده بوونی هه‌یه، دڵنیا بوومه‌وه كه‌ته‌نها كودی ناوخۆی بوونی هه‌یه. هۆكاری نزمبوونه‌وه‌ی نرخ دوو خاڵه، یه‌كه‌میان خستنه بازاڕ زیاتره له خواست، دووه‌میان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خواست له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مێك كه‌می كردووه. جوتیارانی ئازیز، له ئێستادا به‌رهه‌می خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق پێگه‌یشتووه بۆیه هه‌رچه‌نده ده‌رگای بازاڕی ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ به‌رهه‌متان واڵایه، به‌ڵام به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ئه‌وان بازاڕه‌كانیان پێویستیان به به‌رهه‌می ئێمه نیه. كاری جدی ده‌كه‌ین بۆ هه‌مه‌جۆركردنی به‌رهه‌م و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ، لێره‌شه‌وه داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌م بایه‌خ به هه‌مه‌جۆركردنی به‌رهه‌م بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ساغكردنه‌وه زیانتان به‌ر نه‌كه‌وێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure