به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات كه‌له دووشه‌ممهوه ده‌وامی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كات و ده‌توانن بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانیان بكه‌ن. ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێن بریتین له: 1ـ مامه‌ڵه‌كانی تۆماری یه‌كه‌م جار 2ـ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی (تحویل) 3ـ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه 4ـ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی هاووڵاتیان پێویسته ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌به‌رچاو بگیرێت و كۆبوونه‌وه‌ی زۆر دروست نه‌بێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌كاتی سه‌ردانیكردن پێویسته ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌نجامبده‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی ( ده‌ستكێش و ده‌مامك). هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ده‌كه‌ن پێویسته پابه‌ندبن به سیستمی سه‌ره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی و له‌سه‌ر كورسییه‌كان دابنیشن تا كاتی هاتنی سه‌ره‌ی خۆیان به‌مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كاندا. خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure