13/5/2020 10:21 PM

پەروەردە سەبارەت به كاروباری ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی بڕیاريدا

وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومییەكان و كرێی خوێندن، فەرمانێكی وەزاری دەركرد  بەپێی فەرمانەكەش، بڕیاردراوە بە داشكاندنی كرێی خوێندن بۆ گشت قوتابیانی قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومییەكانی وەزارەتی پەروەردە بەڕێژەی 10%.

لە فەرمانێكی وەزاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئیمزای د.ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە سەبارەت بە قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومیيەكان و كرێی خوێندن، راگەیەنراوە: لەبەر بەرژەوەندی گشتی رەچاوكردنی دۆخی هاووڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت و كاروباری ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی، تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2019-2020 بڕیاردرا بە داشكاندنی كرێی خوێندن بۆ گشت قوتابیانی قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومییەكانی وەزارەتی پەروەردە بەڕێژەی 10% لەكۆی گشتی كرێی خوێندنی ئەمساڵ و وەرنەگرتنی پارەی خواردن و گواستنەوە بۆ مانگەكانی 3-4-5.

راشگەیەنراوە: ئەم فەرمانە ئەو قوتابیانە ناگرێتەوە كە بەخێوكارانیان خاوەنی پلەی باڵاو تایبەتن لە كەرتی حكومی (مەدەنی و سەربازی) و داشكاندنەكەش ئەوانە ناگرێتەوە كە لەماوەی ئەمساڵی خوێندندا بەهەر شێوازێك بێت داشكاندنیان بۆ كراوە.

خاك

دەقی فەرمانە وەزارییەكە بە وێنە...






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved