15/5/2020 10:56 PM

لە ڕۆژانی جەژندا سەردانیكردنی چەند شوێنێك قەدەغە دەكرێت

پۆلیسی سلێمانی ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکات و چەند شوێنێک بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا قەدەغە دەکات.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد لێپرسراوای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئامادەكارییەكانی بۆ پێشوازیكردن لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار ئاشكرا كردو رایگەیاند: جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ لە رۆژانی جەژندا بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی تەندروستی، سەردانی زیندانیان و نەخۆشخانەو گۆڕستانەكان قەدەغە دەكرێت.

وتیشی: تەواوی ناوبازاڕی شاری سلێمانی لەژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكاندایە.

خاك - راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved