22/5/2020 09:19 PM

تەنھا یەکەم رۆژی جەژن عەلوەکان دادەخرێن

تەنھا رۆژی یەکەمی جەژن دەرگای عەلوەکان دادەخرێن و رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەکان کراوە دەبن، ئەوەش بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم بڵاوىکردەوە: بە لەبەرچاوگرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆکردنی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بە کردنەوەی دەرگای عەلوەکان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، تەنھا رۆژی یەکەمی جەژن عەلوەکان داخراو دەبێت.

هەر لە راگەیەنراوەکدا جەختکراوەتەوە لەوەى کە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن، سەرجەم عەلوەکان کراوە دەبن.

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved