24/5/2020 09:40 PM

بڕیاری لێخۆشبوون لە غەرامەی كاتی كەرەنتینە درێژدەكرێتەوە

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتووەتە سەر، تا 15-6-2020 درێژكرایەوە.

عەمیدی مافپەروەر فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیاندووه: بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتووەتە سەر، تا 15-6-2020 درێژكراوەتەوە.

راشیگەیاند: هەركەسێك ئەگەر لە رۆژانی كەرەنتینەدا مۆڵەتەكەی یاخود ساڵانەكەی یاخود ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت، لێخۆشبوونی بۆ دەركراوەو لە سەرجەم غەرامەكانی دواكەوتن دەبەخشرێت.

ئەوەشی خستەروو: لە ئێستادا مۆڵەتی ئەنجامدانی مامەڵەكان تا 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوەتەوەو شۆفێران دەتوانن تا ئەوكاتە سەردانی هاتوچۆ بكەن و مامەڵەكانیان جێبەجێبكەن.

خاك - ترافیك ئێف ئێم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved