15/6/2020 04:19 PM

کاتژمێرە زیرەکەکەی لێنۆڤۆ

کاتژمێرە زیرەکەکەی لێنۆڤۆ کاتێک بۆ یەکەم جار هاتە ناو بازاڕەوە نرخەکەی 80 دۆلار بوو. بەڵام وادیارە ئەم کۆمپانیایە ئامادەیە بەرهەمەکەی خۆی بە نیوە نرخ بخاتە بەر دەستی مشتەرییەکانی. لە ئێستادا Smart Clock بە نرخی 40 دۆلار واتە بە 20 دۆلار هەرزانتر لە نرخی ئاسایی خۆی لە Best Buyـدا داندراوە بۆ فرۆش.
کاتژمێری زیرەکی لێنۆڤۆ بە بەکارهێنانی ژیری دەسکردی گووگڵ، لە بەرهەمە هاوشێوەکانی خۆی باشتر کار دەکات و هاوکات کۆمەڵێک بیرەوەری سەبارەت بە مۆدێلە کلاسیکەکان دەخاتەوە یادمان. Subrise Alarmـی ئەم کاتژمێرە نزیکەی نیو کاتژمێر بەر لە کوژانەوە شاشەکە بە ئارامی هەڵدەکات بۆ ئەوەی ئێوە بە ئارامی لە خەو هەستن. ئەوە جێی سەرنجە دەتوانن بۆ کوژاندنەوەی کاتژمێرە دەتوانن بە گوتنی وشەی Stop دەزگاکە بکوژێننەوە.
ئەم کاتژمێرە زیرەکە بە شاشەیەکی ٤ ئینچی و هەستەوەری هەستیار بە تیشک دەتوانێ کاتەکانی ئێوە رێک بخات. ئەم کاتژمێرە ئەو هەلەتان بۆ دەرەخسێنێت پەیوەندیی ڤیدیۆیی بگرن یان سەردانی یوتوب بکەن.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved