به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرووه‌ته‌وه، كه تێیدا هاتووه: دوای وه‌ستاندنی بۆ ماوه‌یه‌ك، بڕیاره ئه‌مڕۆ دانان و به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ ماڵان له‌ناو شاری سلێمانی ده‌ستپێیبكاته‌وه. هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، بڕیاریشه كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌ر فیده‌ری (249) له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌ستپێبكاته‌وه. جێی باسه، پرۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ره‌ری زیره‌ك كاره‌با یه‌كێك له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو ده‌ستپێكردو تائێستا له‌ناو شاری سلێمانی 85 هه‌زار پێوه‌ر دانراوه‌و دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك، بڕیاره ده‌ستپێبكاته‌وه. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure