لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عیراق كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی له 23ی ئه‌م مانگه راگه‌یاند. لیژنه‌كه له بڵاوكراوه‌یه‌كدا راشیگه‌یاندووه، ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌عات 9:30ی شه‌و بۆ سه‌عات 6:00ى به‌یانی كورتده‌كرێته‌وه، له‌دوای جه‌ژنی قوربانیشه‌وه ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت. ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له 23ی ئه‌م مانگه‌وه سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه، پێشتریش ده‌روازه سنوورییه‌كانی مونزریه‌و سه‌فوان و شیب به‌ڕووی ئاڵوگۆڕی بازگانی كراونه‌ته‌وه. لیژنه‌ی باڵا داواشی له داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاركردنه‌وه و پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی خۆپاراستن و بیری خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا چڕتربكه‌نه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure