18/7/2020 08:37 PM

فەرمانگەكانی پاسپۆرت دەكرێنەوە

وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیاریدا لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە سەرجەم فەرمانگەكانی پاسپۆڕت بە شێوازی ئەلیكترۆنی مامەڵەی هاووڵاتیان جێبەجێ‌ بكەن.

لە راگەیەنراوێكدا، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە، كە نهێنی سەركەوتنیان لە كارەكانیاندا خزمەتكردنی هاووڵاتیان بووە، ئەوەش ئەركی خۆیان بووە كە پێیهەڵساون، بڕیاریشیدا‌ یەك شەممە، بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە بۆ كاری دەرهێنانی كارتی نیشتەجێبوون  بكرێنەوە.

غانمی راشیگەیاند: لە رۆژی دووشەممەوە فەرمانگەكانی پاسپۆرت بە شێوازی ئەلیكترۆنی كارەكانیان جێبەجێ‌ دەكەن، لە هەفتەی داهاتووشەوە كار لەسەر مامەڵەی وێنەی تۆمارو پشتگیری و بەڵگەنامە ژیارییەكانی تر دەكرێن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved