كۆمپانیای HPی ئه‌مریكی نوێترین داهێنانی خۆی له‌بواری كاتژمێری زیره‌كدا ئاشكراكرد، كاتژمێره‌كه تایبه‌ته به‌خانمان و ناوی (Isaac Mizrahi)ـه‌و هاوشێوه‌ی كاتژمێرێكی كلاسیكیه، به‌ڵام بوونی شاشه‌یه‌ك له‌جۆری ئه‌مۆڵید پێده‌چێت له‌پێشتردا هاوشێوه‌ی ئه‌و كاتژمێره نه‌بینرابێت. كاتژمێره‌كه په‌یكه‌رێكی ئاڵتونی یان فولازی بۆ دانراوه كه به‌رگه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتن ده‌گرێت له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردنی به‌مادده‌ی (Swarovski)ی كریستاڵی به‌چوارچێوه‌كه‌یدا. هه‌روه‌ها جۆره شوشه‌یه‌كیشی بۆ دانراوه كه رێگری ده‌كات له‌شوخت و تێچوونی ئاو. پاتری كاتژمێره‌كه بۆماوه‌ی 5 رۆژ كارده‌كات و به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی بێ ته‌لیشه‌وه ده‌توانرێت به‌سیستمی ئه‌ندرۆیدو ios 8 به‌ره‌وه سه‌ره‌وه ببه‌سترێت. جێی باسه، كاتژمێره‌كه به 250 دۆلار ده‌فرۆشرێت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی 40 دۆلاری تر بۆ قایشه چه‌رمه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵیدایه. خاك – و/ گۆران قادر س/ رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure