به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك له‌ئێستادا هه‌موو شتێك له‌سه‌ر ژیانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌سه‌ره‌تاشدا گرنگیان ده‌دا به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پێكه‌نیناوی، هاوكات گرنگیشیان ده‌دا به‌و بابه‌تانه‌ی كه بووه‌ته جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێیان، زۆرجار به‌ئاشكراش خه‌م و بێزاری خۆیان بڵاوده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌ستی پێده‌كرێت به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ی خۆیان هه‌ر به‌رده‌وامن، بۆیه له‌ساڵانی رابردوودا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كارا كرد كه رێگه‌ی به به‌كارهێنه‌ران ده‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌یسبوك ئاگاداربكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كیان هه‌ستێت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری خۆكوژی یان هه‌ر كارێكی نه‌خوازراوی تر، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا فه‌یسبوك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی نوێكرده‌وه له‌گه‌ڵ زیادكردنی چه‌ند میكانیزمێكی تر له‌ناو لیستی ئاگاداركردنه‌وه له بڵاوكراوه‌كاندا. تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ی فه‌یسبوك كه بریتییه له‌ڕێگریكردن له‌كاری خۆكوژی ئێستا له‌ئه‌مریكاو ئوسترالیا‌و به‌ریتانیادا كارایه. له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ی فه‌یسبوكدا چه‌ندین هاوكاری كاراكراوه، كه به‌هۆیه‌وه رێگری ده‌كات له‌كاره خۆكوژیه‌كه، ئه‌گه‌ر كاره‌كه زۆر مه‌ترسیدار بوو به‌په‌له په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌فریاگوزاری خێراوه، یان ئه‌مكاره بۆ هاوڕێكانی بڵاوده‌كاته‌وه، تا هاوڕێكانی به‌هاوكاری فه‌یسبوك هاوكاری بن و بیری خۆكوژی له‌خه‌یاڵیدا ده‌ربكه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه فه‌یسبوك كێشه‌كه‌ی ده‌خاته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی پسپۆڕ له‌ناو كۆمپانیای فه‌یسبوك تا له‌و كێشه‌كه بكۆڵنه‌وه. جێی باسه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌میشه ده‌یه‌وێت زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌بێت و به‌رده‌وام تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات. خاك – و/ گۆران قادر س/ الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure