جوانی و كه‌شخه‌یی مرۆڤه‌كان به‌گشتی و پیاوان به‌تایبه‌تی ته‌واو ده‌رناكه‌وێت له‌گه‌ڵ كاتژمێری جوان و سه‌رنجراكێشدا نه‌بێت، بۆیه پیاوان ده‌یانه‌وێت جوانترین كاتژمێر هه‌ڵبژێرن، هه‌رچه‌ند نرخه‌كه‌شی گران بێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار فێڵیان لێده‌كرێت و كاتژمێرێكی عادیان به‌نرخی ئه‌سڵی پێده‌فرۆشن و ئه‌وانیش هه‌ستی پێناكه‌ن، بۆ دڵنیابوونت له‌ئه‌سڵی كاتژمێره‌كه‌ت سه‌رنجی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بده: 1- نیشانه‌ی بازرگانی كاتژمێره‌كه: كاتژمێره ئه‌سڵییه‌كان ناوی ماركه جیهانییه‌كانیان له‌سه‌ر چاپكراوه، بۆنموونه ماركه‌ی (Rolex , citizen) له‌زۆرترین به‌شی كاتژمێره‌كه‌دا به‌دیده‌كه‌یت، وه‌ك ناوه‌وه‌و سه‌ر میله‌كانی و پشتی كاتژمێره‌كه، به‌شێوه‌یه‌كیشه كه نوسینه‌كه هه‌ڵكۆڵراوه‌و هه‌ست به‌قوڵی نوسینه‌كه ده‌كه‌یت، واته به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد نوسراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌كاتژمێره لاساییكه‌ره‌وه‌كاندا ته‌نها له‌ناو كاتژمێره‌كه ناوی ماركه‌كه‌ی نوسراوه، ئه‌ویش نوسینێكی ئاساییه‌و هه‌رگیز ناتوانن به‌شێوه‌ی بارز بینوسن له‌سه‌ر كاتژمێره‌كه. 2- ژماره‌و نووسینه‌كان: له‌كاتژمێری ئه‌سڵیدا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی رێنووسی یان ناڕوونیه‌ك له‌نه‌خشی نوسین و ژماره‌كاندا نا‌بینیت، به‌ڵام له‌كاتژمێره عادیه‌كاندا ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری بكه‌یت ئه‌م هه‌ڵانه ده‌بینیت. 3- میلی كاتژمێر‌و ئامێره‌كه: پێویسته به‌وردی سه‌یری میله‌كانی كاتژمێره‌كه بكه‌یت، بۆنموونه كاتژمێری ماركه‌ی (Rolex)چركه ژمێره‌كه‌ی ده‌نگی (تك‌تك) ده‌رناكات، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌نگی ده‌ركرد واته ئه‌سڵی نیه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت بۆ هه‌موو ماركه‌كانی تریش راست بێت، بۆیه پێویسته دڵنیابیت له‌ماركه‌كه‌ی و دواتر كاتژمێره‌كه هه‌ڵبژێریت. هه‌روه‌ها پێویسته دڵنیاش بیت له‌جۆری شوشه‌ی كاتژمێره‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌سڵی بوو ئه‌وه له‌گۆشه‌یه‌كی دیاریكراودا میله‌كان گه‌وره‌تر ده‌رده‌خات، پێویسته شوشه‌كه روون بێت له‌نیشاندانی میللی كاتژمێر‌و ژماره‌كانی ناو كاتژمێره‌كه. 4- جوڵه‌ی میكانیكی ناو كاتژمێره‌كه: هیچ هه‌ست به‌ترس مه‌كه كاتێك ده‌ته‌وێت پشتی كاتژمێره‌كه بكه‌یته‌وه، جوڵه میكانیكییه‌كانی كاتژمێری عادی له‌وه‌یه رێكخراو بێت، به‌ڵام هێشتا ناگات به‌جوڵه‌ی كاتژمێرێكی ئه‌سڵی. 5- كێش: كاتژمێری ئه‌سلی له‌مادده‌ی باش دروستده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشێكی گونجاو به‌كاتژمێره‌كه ببه‌خشێت، به‌ڵام كاتژمێره عادیه‌كان مادده‌كه‌یان وه‌ك خۆیان خراپه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت به‌كاتژمێری تر هه‌ستده‌كه‌یت كێشی كه‌متره وه‌ك له‌كاتژمێرێكی ئه‌سڵی. 6- پشت كاتژمێره‌كه به‌تاڵاییه‌كه‌ی: له‌كاتژمێری ئه‌سڵیدا كه‌مترین نووسین ده‌بینیت له‌م به‌شه‌دا، ته‌نها ناوی ماركه‌كه نوسراوه به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد به‌بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌كاتژمێری عادیدا چه‌ند رسته‌یه‌ك ده‌بینیت، وه‌ك ماركه‌ی كاتژمێره‌كه، شوێنی دروستكردنی له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و مادده‌یه‌ی كه لێی دروستكراوه. خاك – و/ گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure