هاوڕێیه‌تی له‌فه‌یسبوكدا واتای ئه‌و هاوڕێیه‌تیه ناگه‌یه‌نێت كه به‌شێوه‌یه‌كی روبه‌ڕوو له‌جیهانی راسته‌قینه‌دا بوونی هه‌یه، به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌یه‌ش زۆرینه‌ی هاوڕێیه‌تی ئه‌و تۆڕه رووكهشیه. له‌وباره‌یه‌وه (م.روبین دونبار) مامۆستای ده‌روونناسی له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌رباره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌ڵێت: توێژینه‌وه‌كه باسی ئاستی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی كردووه له‌فه‌یسبوك و له‌ده‌ره‌وه‌ی فهیسبوكیشدا، هه‌ركه‌سێك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا 150 هاوڕێی هه‌یه، به‌ڵام له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه 15 كه‌سیان هاوڕێی راسته‌قینه‌ن، ته‌نها 5 كه‌سیشیان ده‌توانرێت وه‌ك هاوڕێی راسته‌قینه ههژماربكرێن. مامۆستا دونبار دشهڵێت ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی پێویستی به‌بینینی روبه‌ڕوو هه‌یه، ئه‌میش له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌و هاوڕێیه‌تییه. ئه‌م توێژه‌ره له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هاوڕێیه‌تی فه‌یسبوك به‌ره‌و ته‌وابوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت كاتێك ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بوونی نابێت له‌نێوانیاندا، له‌وه‌یه ئه‌م تۆڕه بۆ ئه‌وه دانرابێت تا رێگری بكات له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌دا، به‌ڵام ئه‌مكاره سه‌ركه‌وتوو نابێت و هاوڕێیه‌تییه‌كه به‌رده‌وام نابێت له‌كاتی نه‌بوونی تۆڕه‌كه‌دا. له‌كۆتاییدا هاوڕێیانی فه‌یسبوك ده‌كات به سێ به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م 5 هاوڕێن گرنگی ده‌ده‌ن به‌لایه‌نه‌كانی ژیانت، به‌شی دووه‌م 15 هاوڕێن كه گرنگی ده‌ده‌ن به‌بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانت و كاران له‌سه‌ر فه‌یسبوك. به‌شی سێیه‌میش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هیچ ده‌ورو كاریگه‌رییه‌كیان نیه. خاك – و/ گۆران قادر س/ الان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure