چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێك هه‌یه كه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به‌كاریبهێنن تا وێنه‌ی جوڵاو به‌شێوه‌ی GIF له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دابه‌زێنن. ئینستاگرامیش یه‌كێكه له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه به‌شداربوویه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، به‌شداربووانیش وێنه‌كانی خۆیانی تێدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه. بۆ دابه‌زاندنی وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و جوڵاو ده‌توانیت له‌پێگه‌ی Instagfy دا وێنه‌ی GIF دروستبكه‌یت به‌پشتبه‌ستن به‌و وێنانه‌ی كه له‌ئینستاگرامدا بڵاوتكردوونه‌ته‌وه، دروستكردنه‌كه زۆر ئاسانه ته‌نها له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره كه ناوی خۆی یان ناوی هه‌ركه‌سێكی تری بوێت له‌پێگه‌كه‌دا بینوسێت و دواتر وێنه‌كان دیاری بكات تا ببن به‌شێوه‌یGIF. دوای نوسینی ناوه‌كه پێویسته كه‌مێك چاوه‌ڕوان بیت بۆئه‌وه‌ی وێنه‌كان ببن به‌وێنه‌ی جوڵاو، دواتر ده‌توانیت به‌ویستی خۆت له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاویبكه‌یته‌وه، یان له‌مۆبایله‌كه‌تدا خه‌زنی بكه‌یت و وه‌ك وێنه‌یه‌كی جوڵاو GIF، یان ده‌توانیت وه‌ك لیستێكی ڤیدیۆیی MP4 له‌ئامێره‌كه‌تدا هه‌ڵیبگریت و دواتر زۆر به‌ئاسانی له‌ئینستاگرامدا دایبه‌زێنیت. خاك – و/ گۆران قادر س/ كه‌ناڵی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure