د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان له په‌یجی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی هه‌ستیاری به گه‌نم و جۆ. له بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌و پزیشكه ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه منداڵ دوای ئه‌وه‌ی خواردنی پێده‌درێت له 6 مانگییه‌وه نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌گه‌ری هه‌یه ورده ورده ده‌ربكه‌وێت، واتا پێش 6 مانگی ته‌مه‌نی منداڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها شیر ده‌خوات نه‌خۆشی گه‌نم گه‌ر هه‌بێت نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌وێت. ته‌نانه‌ت به‌زۆری له 9-24 مانگی ته‌مه‌ن نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار تا ته‌مه‌نی گه‌وره‌ش نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌وێت واتا ئه‌م نه‌خۆشییه 3 جۆری هه‌یه، ئه‌وانیش: 1-له ته‌مه‌نی 9-24 مانگی نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت (به‌زۆری وایه) 2-ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سه‌كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بێت له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا نیشانه‌كانی ده‌ربكه‌وێت. 3-ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سه‌كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بێت به‌ڵام ده‌رنه‌كه‌وێت. هه‌ندێك له نیشانه‌كانی نه‌خۆشی گه‌نم به‌گشتی: 1-به‌زۆری ئه‌و نیشانانه‌ی ده‌بێت كه په‌یوه‌ندی به كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه هه‌یه، وه‌ك سكچوونی درێژخایه‌ن، ئاوسانی سك، ئازاری سك، رشانه‌وه، حه‌زی بۆ خواردن نامێنێت، كێشی زیادناكات یان كێشی كه‌مده‌كات. 2-منداڵه‌كه باڵای زیادناكات. 3-منداڵ باڵغ‌بوونی دواده‌كه‌وێت. 4-كه‌مخوێنی به‌هۆی كه‌می مادده‌ی ئاسن، فۆلیك ئه‌سید، ڤیتامین B12. 5-ئێسكه‌نه‌رمه به‌هۆی كه‌می ڤیتامین دی و كالسیوم. 6-تێكچونی ده‌روونی منداڵه‌كه وه‌ك خه‌مۆكی و قه‌له‌قی، هه‌ندێكجار نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ئۆتیزم دروستده‌بێت له منداڵه‌كه. 7-دره‌نگ ددان ده‌رهاتن یان خراپ دروستبوونی ددان. 8-له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن گه‌شكه دروستده‌بێت له كه‌سی توشبوو. 9-هه‌ندێكجار گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه، بۆیه زۆر گرنگه ئه‌م نه‌خۆشییه زوو ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure