به مه‌به‌ستی وردتر چاودێریكردنی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌و چه‌ند رێكارێكی نوێ دهگرنهبهرو سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند ئاراسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات. له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی وردتر چاودێریكردنی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان و رێگریكردن له ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو به نرخی فرێش و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه. وتیشی: ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشكنینان بۆ ده‌كرێت و سه‌رده‌بڕرێن و ره‌وانه‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كرێن، له راپۆرتێكدا رۆژانه ئاراسته‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت تا له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا بۆ دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و دوكانه‌و ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه سهربڕراوانهی له دوكانه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌بێت. روونیشیكرده‌وه: هه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر دوكانه‌كه‌و ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه سهربڕدراوانهی به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشرێت، رێگری له فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو یان گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دوور له رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌رده‌بڕێن ده‌گرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن له‌و ژماره ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه زیاتر هه‌بێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه بۆی دابینده‌كات، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و شوێنه‌كه‌ش روبه‌ڕووی داخستن ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی بڕیاردراوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری به‌ڕێوه‌ببرێت و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زای ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستیه‌وه زیانه‌كانی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پشكنینان بۆ ناكرێت و له شوێنی ناته‌ندروست سه‌رده‌بڕێت و به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، روونبكرێته‌وه تا هاووڵاتیان نه‌یخۆن. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری توند ئاراسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن گۆشتی به‌ستوو، گۆشتی بێمۆرو گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌و له ده‌ره‌وه‌ی گوشتارگه‌كان سه‌ربڕدراوه له شوێنه‌كه‌یدا بگیرێت، ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت و مۆڵه‌تی كاركردنی لێوهدهگیرێتهوهو هه‌روه‌رها له‌ڕیی به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاره یاساییه‌كانی دادگا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure