كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی دوای به‌شداری له‌پێشانگای MWC 2016له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌رهه‌مهێنانی سێ مۆبایلی راگه‌یاند، مۆبایله‌كانیش هه‌ڵگری ناوی (X) ن، هاوكات سێ دیزاین و تایبه‌تمه‌ندی جیاواز له‌خۆده‌گرن. مۆبایلی یه‌كه‌می سۆنی ناوی (Xperia x) ـه، ئه‌م مۆبایله به‌پرۆسێسه‌ری كوالكۆم سنابدراگۆن 650ی شه‌ش هێنده‌یی پاڵپشتی ده‌كرێت، مۆبالی سۆنی Xperia x خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتووه له‌ڕووی پێكهاته‌ی كامێره‌كانیه‌وه، چونكه وێنه‌كان به‌ڕوونیه‌كی به‌رز نمایشده‌كات و له‌كاتی گرتنی وێنه‌شدا هه‌ست به‌جوڵه‌ی كه‌سه‌كان ده‌كات. به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆمپانیاكه‌ش ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن پاتریه‌كی به‌هێزه‌و ده‌توانرێت به‌یه‌ك جار شه‌حنكردنه‌وه بۆماوه‌ی دوو رۆژ به‌كاربهێندرێت. مۆبایلی دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش ناوی (XA Xperia)ـه، ئه‌م مۆبایله سێ تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له‌پاتری و كامێره‌و دیزاینی مۆبایله‌كه. مۆبایلی XA Xperia قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5 ئینجه، سه‌ره‌ڕای بوونی تایبه‌تمه‌ندی Qnovo Adaptive كه تایبه‌ته به‌پاتری مۆبایله‌كه، هاوكات رامه‌كه‌ی 2 گێگایه له‌گه‌ڵ میمیۆریه‌كی 16 گێگایی، هه‌روه‌ها روونمای كامێره‌ی پشته‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه، به‌ڵام روونمای پێشه‌وه‌ی 8 مێگاپێكسڵه. مۆبایلی سێیه‌میش ناوی (X Performance)ـه‌و تا راده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌ی مۆبایلی دووه‌مه، ئه‌م مۆبایله به‌پرۆسێسه‌ری سنابدراگۆن 820 پاڵپشتی ده‌كرێت، رامه‌كه‌ی 2 گێگایه له‌گه‌ڵ توانای خه‌زنكردنی به‌قه‌باره‌ی 32 گێگابایت، هه‌روه‌ها روونمای كامێره‌ی پشته‌وه‌ی 23 مێگاپێكسڵه، به‌ڵام روونمای پێشه‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی پاتریه‌كه‌شی mAh2700. خاك – و/ گۆران قادر س/ الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure