وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەرکرد. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەركرد، بەپێی بڕیارەكان بۆ ئەمساڵی خوێندن پێویستە مامۆستایان پابەندبن بە تەواوكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن و هیچ پرۆگرامێكیش كەمناكرێتەوە. خوێندنی پرۆگرامەكان بەگوێرەی ریزبەندی دەبێت و بەش و بەندەكان نابێت پاش و پێشیان پێبكرێت، هەر بەپێی بڕیارەكان تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزو مانگانەو تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ لەهەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن كە لە ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ ئاماژەی پێكراوە. سەرباری ئەوەی بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەوامی خوێندن بۆ خوێندكارانی ١٢ی ئامادەیی و بەشێك لە خوێندنكارانی بنەڕەتی دەستپێبكات، بەڵام تائێستا بەشێك لە مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی دواكەوتن و لێبڕینی موچەكانیان، نەچونەتەوە هۆڵەكانی خوێندن و لە بایكۆتكردن بەردەوامن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure