كۆمپانیای به‌ناوبانگی كۆریای باشور رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕه‌سمی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ره نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی ChromeBook3 راگه‌یاند، كه مانگی رابردوو له‌كۆنگره‌ی (CES 2016)دا ئاشكرایكرد. كۆمپیوته‌ره‌كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و سه‌رده‌میانه له‌خۆده‌گرێت، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 11.6 ئینجه، روونماكه‌شی 1366 به 768 پێكسڵه، پرۆسێسه‌ری ئه‌م كۆمپیوته‌ره له‌جۆری ( Intel Celeron N3050) یه. كۆمپیوته‌ری ChromeBook3 قه‌باره‌ی رامه‌كه‌ی 4 گێگابایته، له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 16 گێگابایت، كامێرای پێشه‌وه‌ی ئه‌م كۆمپیوته‌ره یان لاپتۆپه به روونمای (HD)یه، پاتریه‌كه‌شی ده‌توانرێت بۆماوه‌ی 11 كاتژمێر به‌كاربهێنرێت. له‌كۆتاییشدا سامسۆنگ نرخی ئه‌م ئامێره نوێیه‌ی دیاریكرد كه نرخه‌كه‌ی 200 دۆلاری ئه‌مریكییه‌و ئێستا له‌كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رده‌سته. خاك – و/ گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure