5/12/2020 04:35 PM

شەکانەوەی ئاڵای چین لەسەر گۆی مانگ

وێنەیەکی بڵاوکراوە لەلایەن رێکخراوی ئاسمانیی چینەوە، ئاڵای ئەم وڵاتە لەسەر گۆی زەوی نیشان دەدات؛ بەم جۆرە چین دووەم وڵاتە کە توانیویەتی یادگارێک لە خۆی لەسەر مانگ جێبهێڵێت. ئەم ئاڵایە ب شێوەیەک دروست کراوە کە لەسەر گۆی مانگ بمێنێتەوە. ئەم ئاڵایە لەلایەن کشتیی ئاسمانی بێ سەرنشینی "چانگ ئای-5"ـەوە لەسەر گۆی مانگ داندراوە و شەوی رابردوو پاش کۆکردنەوەی چەند نموونە بەرد لە مانگ، گەڕایەوە بۆ زەوی. کارناسان لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەم گەشتە بۆ روونبووونەوەی چۆنیەتی پێکهاتنی گۆی مانگ و سەرچاوە ئاوییەکانی ئەوێ بەسوود بێت.
ئەم کەشتیی ئاسمانییە کە وزەکەی لەلایەن خۆرەوە دابین دەبێت، 48 کاتژمێر لەسەر مانگ خەریکی کۆکردنەوەی نموونەی بەرد بوو و دواتر لەلایەن زانایانەوە تاوتوێ دەکرێت. لە دەیەی 1970ـەوە کە کەشتییە ئاسمانییەکەی سۆڤیەت بۆ کۆکردنەوەی بەرد رۆی بۆ گۆی مانگ، ئەوە یەکەم جارە کە شتی لەم چەشنە روو دەدات. ئەگەرچی چین پێشتر دوو گەشتی ئاسمانی بۆ مانگ هەبوو، بەڵام هەرگیز ئالایەکی هەمیشەیی لەوێ دانەناوە.
"چنگ چانگ"، بەڕێوەبەری پرۆژەکە بە میدیای حکومی چینی گوتووە: ئاڵاکە دەبێ بە شێوەیەک دروست بکرێت کە لە کەشوهەوای ساردی مانگدا بمێنێتەوە.
بەرپرسانی چینی گوتیان ئەم ئاڵایە بیرخەرەوەی "هەیەجان و ئیلهام‌بەخشی"ـی گەشتەکانی ئاپۆلۆی ئەمریکا دەبێت، ئەو گەشتانەی کە "نیل ئارمستراگ"ـی کرد بە یەکەم ئاسمانگەڕێک کە هەنگاوی قاچی خستە سەر گۆی مانگ. چین دەڵێ ساڵی 2030 مرۆڤ رەوانەی گۆی مانگ دەکات.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved