به‌هۆی ئاسانی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه، مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆرینه‌ی كاته‌كانی بۆ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ته‌رخان ده‌كات. زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتیش ئالووده‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوون و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بۆ ئینته‌رنێت گواستووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كان روبه‌ڕوو ئاگایان له‌یه‌ك نه‌ماوه‌و یه‌كتر نابینن و په‌یوه‌ندی روبه‌ڕوو هه‌تا بێت لاوازتر ده‌بێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ئه‌ندامانی خێزان به‌تایبه‌ت هاوسه‌ره‌كان جێگه‌ی مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه. یه‌كێك له‌ئاره‌زووه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ به‌رقه‌راركردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌بوون و گفتوگۆیه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیدا. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌هاوسه‌ره‌كان بۆنموونه "پیاو" له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رقه‌رار بكات، په‌یوه‌ندی خێزانی لاسه‌نگ ده‌بێت، به‌مپێیه یه‌كێك له‌ئاره‌زووه‌كانی خێزان كه تێكه‌ڵاوبوون و پێكه‌وه‌بوونه، هاوسه‌نگییه‌كه تێكده‌چێت و هاوسه‌ره‌كه "ژن" بۆ پڕكردنه‌وه‌و هاوسه‌نگكردنی ژیانی خۆی ره‌نگه په‌نا بۆ كه‌سێكی تر ببات، زۆرجاریش خیانه‌تی هاوسه‌ری دروستده‌بێت. سه‌رقاڵی و ئالووده‌بوونی خێزان به‌ئینته‌رنێته‌وه، به‌تایبه‌ت دایك و باوك. كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان ده‌بێت. منداڵ هه‌ست به‌ته‌نهایی و ته‌نانه‌ت بێ دایك و باوكی ده‌كات، زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌شی كه باوانیان ئالووده‌ی ئینته‌رنێتن، گۆشه‌گیرو كه‌مدوو و توندوتیژ ده‌بن. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure