سایتی (ته‌ك ئینسایده‌ر)ی ئه‌مریكی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مۆبایلی گالاكسی S7ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، پێده‌چێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگدا هه‌یه له‌مۆبایله‌كانی ئایفۆندا نه‌بێت كه خۆی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه: 1- مۆبایلی گالاكسی S7 تایبه‌تمه‌ندی شه‌حنی بێ ته‌لی هه‌یه، به‌وته‌ی كۆمپانیای سامسۆنگیش ئه‌م جۆره شه‌حنكردنه‌وه‌یه خێراتره له‌شه‌حنكردنه‌وه‌ی كلاسیكی كه به‌كێبڵ شه‌حنده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه تائێستا له‌ئایفۆندا بوونی نیه. 2- سامسۆنگ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری شه‌حنكردنه‌وه‌ی بۆ گالاكسی S7 زیادكردووه، كه به‌نیو كاتژمێر رێژه‌ی شه‌حنی ده‌گاته %60، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌ئایفۆندا بوونی نیه. 3- سامسۆنگ رایگه‌یاند كه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پاره‌دانی تێدایه‌و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئامێری خوێنده‌وه‌ی كارتی دڵنیایی كۆن كاربكات، به‌ڵام ئه‌مه له‌ئایفۆندا جیاوازه چونكه مۆبایله‌كانی پێویستی به‌كارتی خوێنه‌ری تایبه‌ت هه‌یه. 4- كامێرای گالاكسی S7 هه‌ڵده‌ستێت به‌كرداری Auto- Focus كه كاركردنه‌كه‌ی له‌كامێرای ئایفۆن خێراتره. 5- سامسۆنگ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی زیادكردووه كه واده‌كات هه‌میشه رووناك بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كار له‌شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كه بكات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌ئایفۆندا نیه. 6- گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی گالاكسی S7 ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت قه‌باره‌ی خه‌زنی مۆبایله‌كه به‌هۆی (micro SD)ـه‌وه زیادبكرێت. 7- مۆبایله نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ دژه‌ئاو ته‌پوتۆزه، به‌ڵام مۆبایلی ئایفۆن 6S ته‌نها شاشه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پاراستنی له‌ئاوی تێدایه، واته به‌ته‌واوی دژه‌ئاو نیه‌و ئاوی تێده‌چێت. خاك – و/ گۆران قادر س/ الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure