مۆبایلی داهاتووی ئه‌پڵ له‌دووری 4.5 مه‌تره‌وه به‌بێ كێبڵ شه‌حن ده‌كرێته‌وه
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه كۆمپانیای ئینرجوس به‌ته‌كنه‌لۆژیای (WattUp) پاڵپشتی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مۆبایله نوێیه‌كانی ئایفۆن له‌دووری 15 پێوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 4.5 مه‌تر شه‌حن بكرێنه‌وه. ته‌كنه‌لۆژیاكه‌ی ئینرجوس به‌قه‌باره‌یه‌كی زۆر بچوك دروستكراوه كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر قه‌باره‌و ئه‌ستووری مۆبایله‌كه دروست ناكات. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیای بایسنیس بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا رایگه‌یاندووه: ئه‌پڵ ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه به‌كاربهێنێت، ئه‌وه ده‌توانێت یاساكانی بازاڕی مۆبایله زیره‌كه‌كان بگۆڕێت، چونكه چۆنیه‌تی شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ر به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی دابه‌زینی شه‌حنیشدا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن مۆبایله‌كانیان شه‌حن بكه‌نه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌كاریبهێنن. خاك – و/ گۆران قادر س/ كه‌ناڵی اڵان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure