جیهان رۆژێك له‌ناوده‌چێت و ده‌كوژێته‌وه. ئه‌مه بابه‌تێكه كه زۆرینه‌ی زانایان قسه‌یان له‌باره‌وه كردووه‌و له‌سه‌ری كۆكن. به‌ڵام چۆن و كه‌ی ئه‌مه رووده‌دات؟ وه‌ڵامی زانستی ئه‌م پرسیاره بابه‌تێكی ئاڵۆزه. پێشبینییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی ده‌یان ملیار ساڵی ماوه بۆ كوژانه‌وه‌ی گه‌ردوون، ئه‌مه شتێك نییه تا ئێمه له‌ئێستاوه نیگه‌رانی بین، به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م پیشبینییه زانستییانه‌ی كه تائێستا هه‌ن هه‌ڵه بوون؟ كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای گریمانه‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، به له‌به‌رچاوگرتنی خراپترین حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانكراو به‌وه گه‌یشتن كه نزیكترین كات به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌كۆتایی گه‌یشتنی جیهان، بریتییه له ٢.٨ ملیار ساڵی تر. سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه پرۆفیسۆر (سایز گۆمز) له‌زانكۆی لیشبۆنه‌ی پرتوگال له‌ڕێگه‌ی سایتی New scintist له‌ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا به (جاكۆب ئارۆن)ی وتووه كه "ئێمه پارێزراوین". سیناریۆ یان ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه پرۆفیسۆر (سایز گۆمز) لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرد، به‌ناوی Big Rip ـه‌وه ده‌ناسرێت. زانایان له‌سه‌ر تیۆرێكی فیزیكی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه وزه‌ی تاریكی چۆن و به چ خێراییه‌ك جیهان داده‌پۆشێت. (سایز گۆمز) رایگه‌یاندووه: راستگۆیانه بڵێم، له‌ڕاستیدا به‌دووری ده‌زانم جیهان كه‌متر له ٢.٨ ملیار ساڵی تر كۆتایی بێت، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینم خۆره‌كه‌مان نزیكه‌ی ٥ ملیار ساڵی تر ده‌مێنێته‌وه. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure