هه‌ندێك له‌دایكان و باوكان شاشه‌ی ئایپادی منداڵه‌كانیان وه‌ك شه‌یتان دێته به‌رچاو كه كۆنترۆڵی منداڵه‌كانیانی كردووه، هه‌ندێكیشیان بۆ میكانیزمێك ده‌گه‌ڕێن تا له‌ڕێگه‌یه‌وه منداڵه‌كانیان واز له‌ئایپاد بهێنن، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند ئامارێك له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئایپاد له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو. به‌پێی ئاماره‌كه %37 دایك و باوكه‌كان له‌وباوه‌ڕه‌دان ناتوانن رێگری له‌منداڵه‌كانیان بكه‌ن كه ئایپاد به‌كارنه‌هێنن، %64 گه‌نجانیش كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 بۆ 19 ساڵانه هه‌فتانه زیاتر له 15 كاتژمێر ئایپادهكانیان به‌كارده‌هێنن، هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه %19یان به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن. بابه‌ته‌كه به‌م وتانه كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو به‌پێی وته‌ی شاره‌زایان زیاتر هه‌ڵده‌گرێت و جێگه‌ی گرنگی پێدانه، چونكه به‌كارهێنانی ئایپاد بووه‌ته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دایك و باوك له‌منداڵه‌كانیان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندی خێزانه‌كانی ساردكردووه‌ته‌وه، هاوكات منداڵانیش واده‌زانن كه دایك و باوكیان له‌سه‌رده‌می دایناسۆره‌كانه‌وه هاتوون، چونكه دایك و باوكه‌كان خویان بهتهلهفزیۆنه كلاسیكی و مۆبایله ئاساییه‌كانه‌وه گرتووه، ئه‌گه‌ر یاری ئه‌لیكترۆنیش بكه‌ن ئه‌وه په‌نا بۆ ئه‌تاری ده‌به‌ن، به‌ڵام منداڵه‌كان هه‌ر زۆر زوو فێری فه‌یسبوك و به‌كارهێنانی یارییه پێشكه‌وتوه‌كان و ئایپادو موزیك ده‌بن، هه‌رچییه‌كیان بوێت راسته‌وخۆ ئاماده ده‌بێت، بۆیه به‌منداڵی ئێستا ده‌وترێت (نه‌وه‌ی خێرا). به‌داخه‌وه توێژینه‌وه‌كانیش وه‌ك پێویست گرنگیان به‌م بابه‌ته نه‌داوه، له‌ڕووی خراپی بۆ باری ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، چونكه ئاڵوده‌بوونیان بهئایپادهوه توشی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستیان ده‌كات و جه‌سته‌یان له‌جوڵه ده‌وه‌ستێت و قه‌ڵه‌و ده‌بن، هاوكات به‌كارهێنانیشی زیانێكی زۆر به‌مل و پشت ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر دڵی بهكارهێنهرانیشیان، هه‌روه‌ها زیانێكی تری ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی زانستی منداڵه‌كان و ده‌بێته هۆی تێكچوونی خه‌وی منداڵه‌كان. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشایه زۆر پرسیار ده‌كرێت، وه‌ك ده‌پرسن ئایا چۆن رێگری لێبكه‌م؟ ئایا نه‌هێڵم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاریبهێنێت؟ ئه‌وه‌ی گرنگه دایكان و باوكان بیزانن ئه‌وه‌یه خۆیان پێشڕه‌وی منداڵه‌كانیانن، كه‌سانێك هه‌ن ته‌واو ئاڵوده‌ی مۆبایله زیره‌ك و ئایپادهكانیان بوون و منداڵه‌كانیان پشتگوێ خستووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئاڵوده‌بوونی منداڵه‌كان، چونكه بچوكه‌كان به‌بێ ده‌نگی چاودێری گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن و دواتر لاساییان ده‌كه‌نه‌وه، له‌مكاته‌شدا مه‌سجی دایكان و باوكان بۆ منداڵه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانیش فێری به‌كارهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه خۆیان كۆنترۆڵبكه‌ن تا رێگری بكه‌ن له‌به‌كارهێنانی ئایپاد له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه. خاك – و/ گۆران قادر س: الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure