رۆبۆت به‌شێكه له‌و زانست و ته‌كنه‌لۆژیانه‌ی كه به‌دڵنیاییه‌وه له‌داهاتووی مرۆڤایه‌تیدا رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت. وه‌ك چۆن كۆمپیوته‌رو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا توانای فیربوونیان بۆ زیادكرا. هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌چاودێریكردن، شتی نوێ له‌مرۆڤه‌وه فێرببن و به‌تێپه‌ڕبوونی كات پێشبكه‌ون. به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه رۆبۆت به‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك رفتاره‌كانی ئێمه فێرده‌بێت. رۆبۆت، ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتووه كه به‌تێپه‌ڕبوونی كات رۆڵێكی گرنگتری له‌ژیانی مرۆڤه‌كاندا ده‌بێت. ئه‌م زانسته پێشكه‌وتووه‌و زۆرجار ترسناكه، رێگه به‌كۆمپیوته‌ر ده‌دات توانای فێربوونیان هه‌بێت. كرداری خۆكردانه ئه‌نجامبده‌ن، ته‌نانه‌ت پێشبینی كرداری مرۆڤه‌كان ده‌كات و كاردانه‌وه‌شی ده‌بێت. له‌مدواییه‌دا گروپێكی لێكۆڵه‌ر له‌زانكۆی ستانفۆرد ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رۆبۆت به‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك ره‌فتاره‌كانی مرۆڤ فێرده‌بێت و كاردانه‌وه‌كانی ئێمه به‌رامبه‌ر به‌جوڵه‌كانی خۆی پێشبینی ده‌كات. ئه‌م لێكۆڵه‌رانه به‌سیستمی هۆشیاری ده‌ستكرد كه ناوی Augur ـه، رێگه‌یانداوه كه ده‌ستی به ٦٠٠ هه‌زار ناونیشانی چیرۆك له‌سایتی Wattpad بگات و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یان به‌مجۆره راگه‌یاند: زۆرینه‌ی ره‌فتاری كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو چیرۆكه‌كان وه‌ك یه‌كن. بۆنموونه له‌كاتی رۆشتنه ژووره‌وه‌دا رووناكی ژووره‌كه هه‌ڵده‌كه‌ن. له‌كاتی شه‌رمكردندا سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێن. یاخود له‌كاتێكدا له‌كۆبوونه‌وه‌دان وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن ناده‌نه‌وه. ئه‌م كردارانه‌ی مرۆڤ شایانی پێشبینی كردنن. سیستمی رۆبۆته‌كه‌ی ئه‌م گروپه لێكۆڵه‌ره، كامێرایه‌كی زیره‌كی پێوه به‌ستراوه كه ٩١ ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌توانێت مرۆڤ له‌ته‌نه‌كانی تر جیابكاته‌وه‌و ٧١%ی حاڵه‌ته‌كاندا كاردانه‌وه‌ی دواتری كه‌سه دیاریكراوه‌كه پێشبینی ده‌كات. ئه‌مه یه‌كه‌مین گروپی لێكۆڵینه‌وه نییه كه سوود ببینین له‌چیرۆك و كتێب و ئامانجیانه رۆبۆت فێربكه‌ن. پێشتر كۆمپانیای فه‌یسبوك دوو گێگابایت چیرۆكی منداڵانی بۆ رۆبۆته‌كانیان ده‌نارد، كه مه‌به‌ستی فێركاری رۆبۆته‌كان بوو له‌باره‌ی هه‌ندێك بابه‌تی ساده‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌فیلمه زانستییه‌كاندا له‌باره‌ی رۆبۆته‌وه وتراوه، شتێكی زۆر دوور له‌ڕاستی نیه‌و پێشبینی ده‌كرێت. به‌مپێیه رۆبۆت له‌ئامێرێكی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌بێته ئامێرێكی ترسناك بۆسه‌ر داهاتووی مرۆڤ. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure