ئۆتۆمبێلی كروز یه‌كێكه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌جیهاندا داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، نه‌وه‌ی نوێی كروز 2016 به‌گۆڕانكارییه‌كی زۆر‌و دیزاینێكی نوێوه به‌رهه‌مهێنرایه‌وه، ئه‌م ئۆتۆمبێله چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاكێش و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی تێدا جێگیركراوه، هاوكات بزوێنه‌ره‌كه‌شی گۆڕیوه بۆ تۆربین كه هێزی زیاتر به‌ئۆتۆمبێله‌كه ده‌به‌خشێت و به‌نزینیش كه‌م سه‌رفده‌كات. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌یری كروز 2016 بكه‌ین ده‌بینین كه دیزاینێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشتری بۆ كێشراوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گونجاوی دیزاینه‌كه‌شیدا ئه‌م ئۆتۆمبێله كه‌متر ده‌نگی ده‌ره‌وه‌و هه‌وا ده‌چێته نێو ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌میش به‌ئاشكرا له‌جامی پێشه‌وه‌دا هه‌ستی پێده‌كرێت كه زیاتر لاربووه‌ته‌وه بۆ دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌م شێوازی جامه‌ش زیاتر له‌ئۆتۆمبێلی وه‌رزشیدا هه‌ستی پێده‌كرێت. ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه سوودی له‌پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا بینیوه له‌به‌شی ناوه‌وه‌یداو زۆرترین ته‌كنیكی به‌كارهێناوه هه‌ر له‌پشووی زیاتر بۆ سه‌رنشینه‌كان تا ده‌گاته به‌شه جوانكارییه‌كانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك شاشه‌و كوشنی چه‌رم و شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان به‌هۆی كێبڵ و بێ ته‌لیشه‌وه، پاشان نه‌خشاندنی ناو ئۆتۆمبێله‌كه به‌فۆرمیكه‌و گرنگیدان به‌هه‌موو به‌شه‌كانی تر، هه‌روه‌ها به‌هۆی سیستمی my link مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به‌شاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كه قه‌باره‌كه‌ی 7 ئینجه. ئۆتۆمبێلی كروز 2016 چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك رووناكی پێشه‌وه روونتره‌و كراوه به لید، هه‌روه‌ها سوكانی كراوه به‌چه‌رم، ئۆتۆمبێله‌كه به‌دوو تایبه‌تمه‌ندی جیاواز دروستكراوه شاشه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه مامناوه‌نده‌كه 7 ئینجه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌نده ته‌واوه‌كه (فول مواسفات) قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 8 ئینجه، كروز كامێرای پشته‌وه‌ی بۆ دانراوه، هاوكات كوشنه‌كانی چه‌رمن و خاوه‌نی 10 توره‌كه‌ی هه‌واییه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كوشنه‌كانیدا سیستمی جێگیركردنی منداڵی تێدا جێگیركردووه، دوایین تایبه‌تمه‌ندیشی قه‌باره‌ی ویلاكانیه‌تی كه 17 ئینجه. ئه‌م ئۆتۆمبێله سه‌رنجڕاكێشه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌لامه‌تی و پاراستنیشی تێدا جێگیركراوه، وه‌ك دانانی سیستمی چاودێری هێڵی كوێر، له‌گه‌ڵ دانانی سیستمێك كه تایه‌كانی زیاتر شه‌قامه‌كان ده‌گرێت، هه‌روه‌ها سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ پێداكێشانی پێشه‌وه‌ی بۆ دانراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیستمی ئاگاداری رێگاكانی هاتوچۆشی تێدا جێگیركراوه، بۆ پاراستنی زیاتر ئه‌م ئۆتۆمبێله سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌وای تایه‌كانی تێدا دانراوه. قه‌باره‌ی بزوێنه‌ری كروز 1.4 لیتره به هێزی 153 ئه‌سپ، ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 8 چركه‌دا له سفر كیلۆمه‌تره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر، ئۆتۆمبێله‌كه 6 گێڕی ئۆتۆماتیك و 6 گێڕی ئاسایی هه‌یه. وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد كروز 2016 به دوو تایبه‌تمه‌ندی جیاواز به‌رهه‌مهێنراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه به 16620 دۆلار له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌فرۆشرێت، ئۆتۆمبێلی تایبه‌تمه‌ندی ته‌واو به 23120 دۆلار ده‌فرۆشرێت. خاك - و/ گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure