كۆمپانیایه‌ك مۆبایلێكی هۆشمه‌ندی به‌رهه‌مهێناوه كه به‌جوڵه‌یه‌كی ئاسان ده‌بێت به‌ده‌مانچه‌یه‌كی 9 ملیمی. به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، كۆمپانیای (Ideal Conceal) ی ئه‌مریكی هه‌ستاوه به به‌رهه‌مهێنانی ده‌مانچه‌یه‌ك كه هاوشێوه‌ی مۆبایلێكی هۆشمه‌نده. بیرۆكه‌ی ئه‌مكاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌ی كلاسیكی كه به‌قایشێك هه‌ڵده‌گیرێت و جۆرێك له‌بێزاری بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دروستده‌كات، هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كات كه هه‌ڵگری ده‌مانچه‌یه، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌و ئاشكرا نه‌بوونی ده‌مانچه بكات، كۆمپانیاكه بیری له‌م دیزاینه نوێیه كردووه‌ته‌وه. ده‌مانچه‌كه له‌قه‌باره‌و كێش و شێوه‌یدا هه‌روه‌ك مۆبایلێكی ئاساییه، به‌ڵام به‌هۆی چوونه‌وه‌یه‌ك و دیزاینه‌كه‌یه‌وه زۆر به‌خێرایی ده‌بێته ده‌مانچه‌یه‌كی راسته‌قینه. به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مجۆره ده‌مانچه‌یه سه‌رنجی هه‌وادارانی چه‌كی بچوكی به‌لای خۆیدا راكێشا، به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه ره‌خنه‌و نیگه‌رانی رێكخراوه‌كانی لێكه‌وته‌وه، چونكه رێكخراوه‌كان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ئه‌مجۆره ده‌مانچه‌یه به‌شدارده‌بێت له‌زۆربوونی توندوتیژی و تاوانه‌كان له‌جیهاندا. نیگه‌رانی رێكخراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه زۆر چیرۆكی كاره‌ساتبار بینراوه كه به‌هۆی یاریكردن به‌چه‌كه‌وه روویداوه، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كان كۆمپانیاكه‌یان به نابه‌رپرس تۆماتبار كرد، چونكه ئه‌م داهێنانه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی چه‌نده‌ها كه‌س دروستده‌كات. له‌كۆتاییدا رێكخراوه‌كان ترسی خۆیان نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م چه‌كه‌ش وه‌ك مۆبایل بگاته ده‌ستی هه‌موو كه‌سێك و كۆنترۆڵكردنی ئاسان نابێت. ئه‌م ده‌مانچه شێوه مۆبایله له‌نیوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌نرخی 395 دۆلار ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه. خاك – و/ گۆران قادر س/ mbc
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure