بۆ تۆماركردنی رێژه‌ی خێرایی دیاریكراو، وڵاتانی جیهان پشت به به‌كارهێنانی رادار ده‌به‌ستن، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه كۆنترۆڵی رێژه‌ی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كه‌ن، ئامانج له‌به‌كارهێنانی راداریش بۆ تۆماركردنی خێرایی سه‌رپێچیكه‌رانه تا به‌هۆیه‌وه رووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌ره‌و كه‌می بڕوات. له‌هه‌ندێك له‌ڕێگاكانیشدا به‌تایبه‌ت رێگاكانی ده‌ره‌وه، بۆردێك ده‌بینن كه شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه كه رێگاكه به‌كامێرا یان رادار كۆنترۆڵكراوه، ئامانج له‌مكاره بۆ ئه‌وه نیه كه شۆفێران رابگرێت له‌هه‌ڵه‌كردن، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌یه كه رووداوی هاتوچۆ روونه‌دات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌ڕان ده‌ستیپێكرد به‌دوای میكانیزمێكدا تا شۆفێران به‌دووربن له‌هه‌ڵه‌و رووداوه‌كانی هاتوچۆ، هۆكارێك بدۆزرێته‌وه كه رێگه له‌سه‌رپێچی شۆفێران بگرێت، دوای گه‌ڕانێكی زۆر ئه‌پڵیكه‌یشنێكی زیره‌كی زۆر نایاب ده‌ستكه‌وت كه به‌هۆی مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه به‌كاردێت، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه توانای دیاریكردنی خێرایی دیاریكراوی هه‌یه له‌ڕێگاوبانه‌كان، واته به‌پێی رێگاكه خێرایی په‌سه‌ند كراوت بۆ دیاریده‌كات، به‌مه‌ش به‌دوور ده‌بیت له‌هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك و رووداوێكی نه‌خوازراو. ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه ناوی Radar Beep ده‌توانرێت له‌هه‌موو سیستمه‌كاندا به‌خۆڕایی داببه‌زێنرێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه دابه‌زێنیت دواتر جێگیری بكه، پاشان ئه‌و زمانه هه‌ڵبژێره كه ده‌توانیت لێی تێبگه‌یت، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه داوای ئه‌و وڵاته‌ت لێده‌كات كه تێیدا ده‌ژیت، دوای ئه‌م چه‌ند كاره ئاسانه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه ده‌كه‌وێته‌كار. دوای كاركردنی نه‌خشه‌یه‌كت نیشانده‌دات، دابه‌زاندنی نه‌خشه‌كه كاتێكی زۆر كه‌می پێویسته‌و چاوه‌ڕوان به، پاشان ئه‌و ناوچه‌یه‌ت بۆ دیاریده‌كات كه خۆتی تێدایت، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و ناوچانه‌یه‌ت بۆ دیاریده‌كات كه راداری تێدایه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی خێرایی په‌سه‌ندكراو. سایتی كه‌ناڵی الدیار كه ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و خوێنه‌رانی دڵنیاده‌كاته‌وه كه ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه ته‌واو كارایه‌و هه‌ڵه ناكات، بۆئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌كاركردنی چه‌ندینجار له‌ناوچه جیاوازه‌كان ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌یان تاقیكردووه‌ته‌وه. خاك – و/ گۆران قادر س: الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure