له‌ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیای اڵ جی و ئه‌پڵ دوو مۆبایلی نوێیان به‌رهه‌مهێنا، وه‌ك لای هه‌مووانیش ئاشكرایه دوای ده‌ركردنیان، مۆبایله‌كان ده‌خرێنه ژێر تاقیكردنه‌وه قورسه‌كان تا بزانن چه‌ند به‌رگه‌ی به‌ركه‌وتن و شكان و رووشان ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌مجاره‌ش jerry rig كه ناسراوه به‌تاقیكه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كان ئه‌م دوو مۆبایله‌ی تاقیكرده‌وه، سه‌ره‌تا له‌مۆبایلی I phone 5 se ده‌ستیپێكرد، مۆبایله‌كه‌ی ئه‌پڵ خرایه‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی شوخت و نوشتانه‌وه‌و سوتاندن، ئه‌وه‌ی جێی باسه ته‌نها به‌رگه‌ی نوشتانه‌وه‌ی نه‌گرت. بۆ ئه‌مجاره‌ش مۆبایلی LG G5 تاقیده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ره‌تا فشاری ده‌خه‌ینه‌سه‌ر بزانین به‌رگه‌ی نوشتانه‌وه ده‌گرێت، ده‌بینین زۆر پته‌وه‌و به‌رگه‌ی نوشتانه‌وه ده‌گرێت، ته‌نها به‌شی پاتریه‌كه‌ی نه‌بێت كه ده‌جوڵێت، ئه‌مه‌ش ئاساییه، چونكه پاتریه‌كه‌ی ده‌توانرێت بگۆڕدرێت و كۆمپانیاكه وا دروستیكردووه كه به‌فشار خستنه‌سه‌ری بجوڵێت تا پاتریه‌كه‌ی بگۆڕدرێت، ده‌رباره‌ی سوتانیش ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا، ده‌رباره‌ی شوختیش مۆبایله‌كه له‌مه‌شه سه‌ركه‌وتو بوو به‌تایبه‌ت كامێراكانی به‌رگه‌ی باشیان گرت، شاشه‌كه‌شی هه‌مان به‌رگه‌گرتنی هه‌بوو، با زیاتر له‌سه‌ری نه‌دوێین، بینه‌ری گرته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه بن.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیكی ئێره بكه
خاك – و/ گۆران قادر س: Traidnt
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure