كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور كار له‌سه‌ر مۆبایلێكی زیره‌ك ده‌كات كه توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌بێت، هاوكات خاوه‌نی دوو شاشه بێت كه قه‌باره‌یان له‌نێوان 5 -7 ئینج ده‌بێت. به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی الغدیر كۆمپانیای سامسۆنگ چه‌ند ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتی كۆكردووه‌ته‌وه تا له‌ڕێگه‌یانه‌وه مۆبایلێكی نوێ به‌رهه‌مبهێنێت، بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله‌كه‌ش چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نێوخۆیی هاوكاری سامسۆنگ ده‌كه‌ن، مۆبایله‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین ده‌كرێت كه وه‌ك جزدان بكرێته‌وه. ده‌رباره‌ی كاتی به‌رهه‌مهێنان و خستنه بازاڕی ئه‌م مۆبایله تایبه‌ته، كۆمپانیای سامسۆنگ رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا بۆ هه‌واداران نمایش ده‌كرێت و له‌سه‌ره‌تای ساڵی ئایینده‌شدا ده‌خرێته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران، هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه تائێستا كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه‌و به‌رده‌وامن له‌كاركردن له‌سه‌ر مۆبایله‌كه. به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان مۆبایله تایبه‌ته‌كه‌ی سامسۆنگ كه‌مێك قه‌باره‌ی له‌مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی S7 بچوكتر ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا روون نیه كه سامسۆنگ چ میكانیزمێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ نوشتانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ساسمۆنگ و كۆمپانیاكانی تریش چه‌ندین ساڵه كار له‌سه‌ر پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایل ده‌كه‌ن كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌و شاشه‌كه‌ی زیاتر نه‌رمی تێدا بێت له‌به‌كارهێناندا. به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن تا نیوه‌ی شاشه‌كه‌ی مۆبایله‌كه بنوشتێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانن وه‌ك تابلێتێكی بچوكی هاوشێوه‌ی ئایپاد به‌كاریبهێنن، قه‌باره‌ی شاشه‌ی ئه‌م مۆبایله 5- 7 ئینج ده‌بێت. جێی باسه، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌یان به‌نرخ و ناوی مۆبایله نوێیه‌كه نه‌كردووه‌و كه‌مترین زانیاریشیان له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه. خاك – و/ گۆران قادر س: كه‌ناڵی الغدیر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure