هه‌ریه‌ك له‌ئێمه خاوه‌نی مۆبایلێكی تایبه‌ت به‌خۆمانین، به‌ڵام رۆژێك ده‌رباره‌ی نهێنی مۆبایله‌كه نه‌مانپرسیوه، مۆبایله‌كان وه‌ك هه‌ر ئامێرێكی تری په‌یوه‌ندی چه‌ندین نهێنی سه‌رسوڕهێنه‌ریان هه‌یه كه زۆرینه‌مان ئاگاداری نین، لێره‌دا ئاماژه به شه‌ش راستی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مۆبایل ده‌كه‌ین، كه بریتین له‌م زانیاریانه: 1- مۆبایل له ئه‌پۆلۆ 11 زیره‌كتره ئه‌و ئامێره زیره‌كه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستایه، توانایه‌كی به‌هێزی هه‌ستیاری و زیره‌كی هه‌یه كه له‌كه‌شتی (ئه‌پۆلۆ11) زیره‌كتره. ئه‌پۆلۆ 11 ئه‌و كه‌شتییه بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار مرۆڤ بۆ گه‌یشتن بۆسه‌ر مانگ به‌كاریهێنا. 2- نۆمۆفۆبیا نۆمۆفۆبیا بریتییه له‌ترسی ئێمه له‌بزربوونی مۆبایله‌كانمان، له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆرینه‌مان ئه‌و ترسه‌مان هه‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین له‌مۆبایله‌كانمان جیاببینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ژیانمان له‌ناو مۆبایله‌كانمان بێت. 3- له‌ڕۆژێكدا چه‌ندجار قفڵی مۆبایل كراوه‌ته‌وه توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێت: راده‌ی مامناوه‌ندی كردنه‌وه‌ی قفڵی مۆبایل له‌ڕۆژێكدا 110 جار بووه، له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆر زیاتر بووه له‌و ژماره‌یه، پێده‌چێت مۆبایله‌كه‌ی سه‌رقاڵی كردبێت و بیری چووبیته‌وه كه له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه خه‌ریكه. 4- ژاپۆن نازانی بیری له‌چی كردووه‌ته‌وه! له‌وڵاتی ژاپۆن زۆرینه‌ی ئه‌و مۆبایلانه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنرێت دژه‌ئاون، چونكه ژاپۆنیه‌كان حه‌زده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا مۆبایله‌كانیان ببه‌نه گه‌رماو، له‌ڕاستیدا ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌ر بۆ ئه‌وه نیه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌شه كاتێكی زۆریان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. 5- كام مۆبایل پڕفرۆش‌ترین بووه؟ مۆبایلی 1100 كه كۆمپانیای نۆكیا به‌رهه‌میهێناوه به پڕفرۆش‌ترین مۆبایل داده‌نرێت له‌جیهاندا، چونكه كۆمپانیاكه‌ی توانیویه‌تی 250 ملیۆن دانه‌ی لێبفرۆشێت، سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م مۆبایله هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی تێدا نیه، به‌ڵام بووه‌ته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك. 6- دابه‌زاندنی ئه‌پڵیكه‌یشن گرنگ نیه زانیارییه‌كه توشی شۆكت ده‌كات، چونكه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان %65ی به‌كارهێنه‌ران دابه‌زاندنی ئه‌پڵیكه‌یشنیان به‌لاوه گرنگ نیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه پێشوازییه‌كی مێژوویانه له نۆكیا 1100 بكرێت. خاك - و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure