كۆمپانیای HP له‌نوێترین داهێنانیدا هه‌ستا به به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌رێكی نوێ كه به‌باریكترین كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت. كۆمپیوته‌ره‌كه ناوی سپیكتر 13(Spectre 13) و ئه‌ستورییه‌كه‌ی له 10.4 میلیمه‌تر تێپه‌ڕ ناكات، به‌مه‌ش بووه به‌باریكترین كۆمپیوته‌ر كه تائێستا به‌رهه‌مهێنرابێت، چونكه كۆمپیوته‌ره‌كانی پێشووتر ئه‌ستووریان زیاتر بووه، بۆنموونه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ئه‌پڵ (MacBook Air) ئه‌ستوریه‌كه‌ی 13.2 میلیمه‌تره، هاوكات كۆمپیوته‌ری(Dell XPS) ئه‌ستوره‌یه‌كه‌ی 15.2 میلیمه‌تره. به‌ڵام ئایا ئه‌م چه‌ند میلیمه‌تره لای هه‌وادارانی كۆمپیوته‌ر گرنگه؟ به‌ڵێ، له‌وه‌یه گرنگ بێت چونكه سه‌ره‌ڕای باریكییه‌كه‌ی دیزاینێكی جوانی بۆ دانراوه، هاوكات ته‌مه‌نی پاترییه‌كه‌شی زۆر گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیزاینه‌دا، چونكه پاترییه‌كه‌ی توانایه‌كی باشی هه‌یه‌و ده‌توانێت بۆماوه‌ی 9.5 كاتژمێر كاربكات. كۆمپیوته‌ری سپیكتر13 چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رده‌میانه له‌خۆده‌گرێت، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 13.3 ئینجه‌و رامه‌كه‌شی 8 گێگابایته، هه‌روه‌ها توانای خه‌زنكردنیشی 256 گێگابایته، هه‌روه‌ها به‌پرۆسێسه‌ری (كور ئه‌ی5) و (كور ئه‌ی 7) كارده‌كات، كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هاوشێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی كۆمپیوته‌ری ماك بووك ئایه‌ره. وه‌ك لای هه‌مووانیش ئاشكرایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ره‌كان پشت به‌ته‌كنه‌لۆژیای (Core M)ده‌به‌سرێت، واته‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه تۆ كۆمپیوته‌رێكی خێرات به‌كێش و قه‌باره‌یه‌كی كه‌م ده‌ستده‌كه‌وێت. خاك – و/ گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure