له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌یه‌نه‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه زۆر پێویستن بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌رزش بكه‌یت یان خۆت برسی بكه‌یت. * له‌توێزینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێش وه‌رزش ده‌كه‌ن، دوای ماوه‌یه‌ك خواردن زۆرتر ده‌خۆن و له‌وه‌رزشكردن بێزار ده‌بن. * پێش كاتی ناخواردنی ژه‌مه‌كان هه‌وڵبده نیو لیتر ئاو بخۆره‌وه تا هه‌ست به‌تێری بكه‌یت. * خواردنه‌وه‌ی كه‌وڵ كه‌مبكه‌ره‌وه چونكه رێژه‌ی چه‌وری له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا زیاد ده‌كات. * له‌كاتێكدا زۆر وه‌رزش ده‌كه‌یت گرنگی به‌وه‌رگرتنی پشو بده تا ماسولكه‌كانت ئارامی وه‌ربگرن و زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نرێت. * به‌رده‌وام گرنگی به‌خواردنه‌وه‌ی چای ره‌ش و چای سه‌وز بده، به‌وهۆیه‌ی كه مادده‌ی (كافینه) توانا زیاد ده‌كات و كه‌متر حه‌ز به‌خواردنی چه‌ورو شیره‌مه‌نی ده‌كه‌یت. * كه‌متر ئۆتۆمبیل به‌كاربهێنه، زیاتر به‌پێ بڕۆ‌و پاسكیل لێبخوڕه. * له‌كاتی نانخواردندا هه‌وڵبده چه‌تاڵی بچوك به‌كاربهێنه، له‌كاتێكدا كه‌م خواردن ده‌خه‌یته ناو ده‌مته‌وه ئه‌وا زووتر هه‌ست به‌تێری ده‌كه‌یت و كه‌متر ده‌خۆیت. * بۆ دابه‌زاندنی كێش باشتره گرنگی به‌خواردنی دانه‌وێڵه‌و گه‌نم بده‌یت، به‌وهۆیه‌ی وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌تێری بكات و وزه ده‌به‌خشێت و كه‌متر هه‌ست به‌برسێتی ده‌كه‌یت. * له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه كه نوستن له‌ژووری سارد سوودی زیاتره بۆ دابه‌زاندنی كێش له‌چاو ژووری گه‌رم، ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه نوستن له‌ژووری سارد ده‌بێته هۆكاری سوتاندنی ۱۰۰ كالۆری له‌ماوه‌ی هه‌موو شه‌وێكدا. خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure