خزمه‌تگوزاری ناردنی خێرا (ڤایبه‌ر) رایگه‌یاندووه كه تایبه‌تمه‌ندی وشه‌ی تێپه‌ڕی (پاسوۆرد) بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان زیادكردووه، هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنه‌ران له‌یه‌كه‌می كاره گرنگه‌كانیانه‌و وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر گرنگی ده‌ده‌ن به‌پاراستنی په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه راشیانگه‌یاندووه كه تائێستا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا 711 ملیۆن به‌كارهێنه‌ریان هه‌یه‌و ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و مۆبایلانه كارا ده‌بێت كه به‌سیستمی ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن، هاوكات بۆ مۆبایله‌كانی ئایفۆن و ئایپادو سه‌رجه‌م كۆمپیوته‌ره‌كانیش كارا ده‌بێت. كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات كه دانانی قفڵ و كردنه‌وه‌ی به‌وشه‌ی تێپه‌ڕ بۆ نامه‌و نامه‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆ‌و وێنه‌كان كارا ده‌بێت، خزمه‌تگوزارییه‌كه ده‌توانرێت بۆ په‌یوه‌ندی كه‌سی و گروپه‌كانیش كارا بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌كه‌وێته‌كار بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی نوێی ڤایبه‌ر به‌كارده‌هێنن. هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری نوێكارییه‌كه‌ی ڤایبه‌ر تایبه‌تمه‌ندی وتوێژی شاراوه‌یه Hidden Chats، كه رێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌دات چات و وتوێژه‌كانیان له‌سه‌ر شاشه‌ی ئامێره‌كانیان بشارنه‌وه‌و كه‌س هه‌ست به‌بوونیان نه‌كات. خاك – و/ گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure