كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه چالاكییه‌كانی خۆی له‌زه‌مینه‌ی كۆمپیوته‌رو په‌یوه‌ندیدا زیاتر به‌ره‌وپێش ببات. به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، ئه‌پڵ له‌شاری به‌رلین تاقیگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌هاوكاری شاره‌زایانی ئه‌ڵمانی كردووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل. ده‌نگۆو گومانی ئه‌وه هه‌یه كه كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و گۆگڵ به‌نیازن له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئوتۆمبێلی تایبه‌ت به‌ماركه‌ی خۆیان دروستبكه‌ن و بیانخه‌نه بازارِه‌كانی جیهانه‌وه. كۆمه‌ڵێك له‌شاره‌زایان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌پڵ له‌زه‌مینه‌ی چالاكییه نوێكانیدا، به‌هاوكاری كۆمپانیا له‌مێژینه‌ییه‌كانی وه‌ك مارسدس بێنز، بی ئێم ده‌بلیو، ئاودی و ڤۆڵكسن ڤاگن ئۆتۆمبێلی "ICar" دروستبكات له‌سه‌ر شێوازی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م. رۆژنامه‌ی فرانكفۆرت ئه‌ڵگانیه‌ی ئه‌ڵمانی له‌ڕاپۆرتی تایبه‌ت به‌پێشرِه‌وییه نوێیه‌كاندا، ئاماژه‌ی به‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌پڵ داوه. به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته‌و زانیارییه‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه، كۆمپانیای ئه‌پڵ تاقیگه‌یه‌كی شاراوه‌ی بۆ دیزاین و له‌باربووی ئۆتۆمبێل له‌به‌رلین كردووه‌ته‌وه، چاوه‌رِێ ده‌كرێت ئه‌ڵمانیا بازارِێكی شیاو بێت بۆ ئۆتۆمبێل ئای كار. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌و له‌خۆ نزیككردنه‌وه‌ی شاره‌زایان و پسپۆرِانی ئۆتۆمبێله‌و راگه‌یاندنه جیهانییه‌كان ئه‌م زانیاریانه‌یان پشترِاست كردووه‌ته‌وه. به‌گوێری زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی فرانكفۆرت ئه‌ڵگانیه تائێستا كۆمپانیای ئه‌پڵ ١٥ تا ٢٠ ئه‌ندازیارو پسپۆرِی ئه‌ڵمانی به‌كرێ گرتووه تا بیر له‌دروستكردنی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه بكه‌نه‌وه. زۆرینه‌ی ئه‌م ئه‌ندازیارانه گه‌نجن و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان داهێنانێكی نوێ بسازێنن كه له‌گه‌ڵ جیهانی نوێ‌دا بگونجێت. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure